چەند قاڵبێکی زێڕ - وێنە: Reuters
سبەی یەکشەممە
بۆرسەی زێڕ لە تاران مامەڵەکانی دەستپێدەکاتەوە
ئەحمەد مستەفا
ئاژانسی ئێرنا، وردەکاری کاروچالاکيیەکانی سندوقەکانی زێڕ و زیوی لە بۆرسەی کاڵا بڵاوکردەوە و دەشڵێ، کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی کاڵای ئێرانی لە یەکشەممەوە 15.3.2026، مامەڵەکانی دەستپێدەکاتەوە.
بۆرسەکە و ئاڵوگۆڕی ئەو کاڵایانە، وا 12 رۆژێکە وەستاوە.
بە گوێرەی ئاژانسەکە، کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی کاڵای ئێرانی، سبەینێ یەکشەممە دەستپێکردنی چالاکییەکانی سندوقەکانی وەبەرهێنان لەسەر بنەمای کاڵا رادەگەیەنێت.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو، تەنیا مامەڵەی فیزیکی لە ئاڵوگۆڕی کاڵادا بەردەوام بووە، بەڵام لەم هەفتەیەدا، چالاکییەکانی سندوقەکانی ETF، لەنێویاندا سندوقە زێڕینەکان، بڕیارە بگەڕێنەوە بۆ رێڕەوی ئاسایی خۆیان لە وڵاتە.
هەروەها هەفتەی رابردووش مامەڵەی بۆندەکانی قەرزی خانووبەرە لە بازاڕی OTC چالاک کرا.