"خوایە کوردستان بپارێزە"

نزاى کۆتا هەینى رەمەزان؛”خوایە ئاوێک بەم ئاگرەدا بکەیت”

964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر

لە دوای تەواوبوونی نوێژی کۆتا هەینیی مانگی رەمەزان، هاوڵاتییان و نوێژخوێنان لە شاری هەولێر ئاماژە بەوە دەکەن کە زۆرترین نزا و پاڕانەوەکانیان بۆ دوورخستنەوەی جەنگ و پاراستنی هەرێمی کوردستان بووە لە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە.

پەیامنێری 964 لەبەردەم یەکێک لە مزگەوتەکانی شاری هەولێر، پرسیاری ئەوەی لە ژمارەیەک نوێژخوێن کرد کە لە کۆتا هەینیی ئەم مانگەدا نزای چیتان کردووە؟ لە وەڵامدا، سەرەڕای جیاوازیی بۆچوونەکان، بەشێکی زۆریان یەک خواستی هاوبەشیان هەبوو.

نوێژخوێنان بە دەستەواژەی “نزامان کردووە خودا ئاوێک بەو ئاگرەدا بکات” وەڵامیان دایەوە، کە مەبەست لێی کۆتاییهاتنی ئەو شەڕ و گرژییانەیە کە لە نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران لە ناوچەکەدا سەریهەڵداوە.
لە پاڵ خواستەکانیان بۆ ئارامیی ناوچەکە، خاڵی هاوبەش و سەرەکیی زۆربەی نزا و پاڕانەوەکانی نوێژخوێنان بۆ کورد و کوردستان بوو. وەک خۆیان بە پەیامنێرەکەیان راگەیاندووە: “زۆرترین نزامان بۆ پاراستنی خاکی کوردستان و سەلامەتیی هاوڵاتییانمان بووە لە هەر مەترسییەکی ئەو جەنگە نەخوازراوە.”

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

"هه‌تا ماوم دوعای خێرتان بۆ ده‌كه‌م"