"ھێڵی ئینتەرنێتی نیشتیمانی لەخورماتوو کارا دەکرێت"
خورماتوو
داوادەکرێت هێزە ئەمنییەکان چاودێریی نووسینگەکانی هێڵی ئینتەرنێت بکەن
+964
سیروان خورشید – خورماتوو
وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق بە نووسراوی فەرمی باجی خزمەتگوزاری بە رێژەی 20%ـی سەپاندە سەر خزمەتگوزارییەکانی هێڵی ئینتەرنێت، لەم مانگەشەوە بە نرخی نوێ پارەی کرێی هێڵی ئینتەرنێت لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت.
ئەیوب عەلی بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییەکانی خورماتوو بە 964ـی وت، “هەرچەندە ئێمە لەگەڵ ئەو بڕیارە نین، بەڵام لەلایەن وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراقەوە ماوەی دوو رۆژە دەرچووە و دەبێت لە سەرجەم شارەکانی عێراق جێبەجێ بکرێت، لە قەزای خورماتووش لەم مانگەوە بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت و بەنرخی نوێ هێڵی ئینتەرنێت کارا دەکرێت بۆ خەڵکی.
وتیشی، لە خورماتوو تەنیا دوو هێڵی ئینتەرنێت هەن، ئەوانیش هێڵی ئینتەرنێتی نیشتمانی و تاوەرەکانی ئینتەرنێتن و ئەو نرخە نوێیەی کە گۆڕانکاری لێکراوە، هەردوو هێڵەکە دەگرێتەوە و بەم شێوەیەی لێدێت.
نرخی پاکێجی مانگانە لە 35,000 کراوە بە 42,000.
نرخی پاکێجی 45,000 کراوە بە 54,000.
نرخی پاکێجی 65,000 کراوە بە 78,000.
نرخی پاکێجی 100,000کراوە بە 120,000.
ئەیوب عەلی دەڵێت، “داواکارین هێزە ئەمنییەکان چاودێریی چڕ بخەنە سەر نووسینگەکانی نوێکردنەوەی هێڵی ئینەرنێتی مانگانەی هەردوو بەشەکانی هێڵی ئینتەرنێتی نیشتمانی و تاوەرەکانی ئینتەرنێت، چونکە لە رابردوودا بەشێکیان بە ئارەزوی خۆیان نرخی مانگانەی زیاتریان لە خەڵکی وەردەگرت، بۆیە ئێستا بەهۆی ئەو گۆڕانکارییانەی لە نرخەکاندا کراون، رەنگە بە هەلی بزانن و نرخی جیاواز بخەنە سەر مانگانەی ئینتەرنێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
