10 تیم خەریکبوون

ئاگری کارگەکەی کەسنەزان کۆنترۆڵکراوە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

ئەو ئاگرەی لە نزیک هەزەی کەسنەزان لە هەولێر لە کارگەیەکی بەرماڵ و مافور کەوتوەوە لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی کۆنترۆڵکراوە و لە قۆناغی ساردکردنەوەدان.

شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ـی وت، زیاتر لە 10 تیمیان لە شوێنەکە بوون و تیمی یەکەمیان دوای 5 خولەک گەیشتووە و ئێستا ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە.

وتیشی، هۆکاری ئاگرەکە ئەوە بووە کە مەکینەکانی ئەو کارگەیە بەردەوام کاریان کردووە و گەرمبوون و مەرجی سەلامەتیشیان نەبووە.

سەبارەت بە مەترسییەکانی ئاگرەکە ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەگەر زوو فریا نەکەوتنایە ئەوە زیاتر لە هەزار کۆگا دەسووتان.

پێداچووەوە: توانا نەقی