"شووشەی پەنجەرەش نەشکاوە"
دایە حاجییەک چیرۆکی کەوتنی درۆنەکەی سێبیران دەگێڕێتەوە
964+
عەبدولعەزیز خالند
درۆنێک شەوی رابردوو کەوتە سەر بانی ماڵێکی کۆمەڵگەی سێبیرانی نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، بەڵام باش بوو زیانی گیانی و ماددی نەبوو.
درۆنەکە دوای ماوەیەک لە کەوتنی لەسەر خانووەکە، ئینجا تەقییەوە، حەنیفە محەمەد دایە حاجییەکی سێیبرانە و بە 964ی راگەیاند، درۆنەکە بەر ماڵی کوڕەکەی کەوتووە، بەڵام ماڵەکە چۆڵە و کەسی تێدا ناژیت، هیچ زەرەر و زیانێکی گیانیشی نەبووە.
وتیشی، درۆنەکە هیچ زیانێکی بە خانووەکە نەگەیاندووە و تەنانەت شووشەی پەنجەرەش نەشکاوە.
حەنیفە محەمەد نزا دەکات خوا میللەتی کورد بپارێزێت لەو شەڕ و نالەبارییەی روو لە ناوچەکە کردووە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا