"بێدەنگی باشترین بژارەیە"
لە رۆژئاوا و باشور پرسیمان، بڕیار بەدەست تۆ بێت چی بکەین باشە؟
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
دۆخەکە ئاڵۆزاوە و دراوسێکانی کوردستان لە هەموو لایەکەوە ناکۆکیانە، پریشکی ئاگری شەڕ کاریگەری لەسەر لە رۆژهەڵات و رۆژئاوا و باکور و باشور هەیە، بێ ئەوەی کورد بەشێک بێت لە ململانێکان، 964 لە باشور و رۆژئاوا لە هاوڵاتی پرسی ئەگەر تۆ بڕیار بەدەست بین چی بکەین باشە؟
ئەحمەد محەمەد ئەمین، هاوڵاتیەک لە هەولێری پایتەختەوە دەڵێت، دەبێت بێدەنگی هەڵبژێرین، چونکە وڵاتانی دەوروبەرمان زلهێزن و هەرێمی کوردستانیش ئەو دەسەڵات و هێزەی نییە، بەڵام زۆر گرنگە حکومەت بۆم ئەم دۆخانە پلانی هەبێت، نەک لەگەڵ هەر شەڕێک کارەبان نەمێنێ و گرانی رووبکاتە بازاڕ و موچەش نەبێت.
لە رۆژئاوا و ناوچەی عامودا ئیدریس خلو وتی، گرنگە تایبەتمەندی خۆمان بپارێزین لە هەر پارچەیەک و مافی خۆیان بچەسپێنن و زیرەکانە بڕیار بدەن، بڕیارەکان پێویستە یەکبن.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح