هەواڵەکان

ئێران بە تاوەرەکانی تەلەفۆن فێربووە


ژووری هەواڵ

چەند رۆژێکە درۆنەکانی ئێران بە تاوەرەکانی هێڵی پەیوەندی هاوڵاتیان فێربوون و ئەمڕۆش بە نۆ درۆن هێرش کرایەسەر چەند تاوەرێک لە سنوورەکانی دەربەندیخان و گەرمیان.

عەقید سەڵام ئەسعەد راوێژکاری سەربازیی 964 داوایەکی بەجێی لە هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەکان هەیە و دەڵێت، تەقەی هەڕەمەکی لە درۆن مەکەن و لەخۆڕا خۆتان هیلاک مەکەن.

بۆ رێگەگرتن لە دروستبوونی ئەزمەی غاز و گرانبوونی، نەوت و کانزاکانی هەولێر دەیەوێت بە کارتی ئەلیکترۆنی، ‌غاز دابەش بکرێت، غازفرۆشەکانیش ناڕازین و دەڵین، ئەوە چارە نییە و دەبێ غازی زیاتر دابین بکەن.

لە سلێمانی کرێکارێک دوای سێ کاتژمێر لە گیانلەدەستدانی پێی زانراوە، سەندیکای کرێکارانیش گلەیی هەیە و دەڵێت، پڕۆژەکان بە هیچ شێوەیەک سەلامەت نین و کەموکوڕییەکانیشیان بە لایەنە پەیوەندیدارەکان گەیاندووە، بەڵام جێبەجێ نەکراوە.