کێشەیان لەگەڵ ئامێری ئەلیکترۆنی بۆ دروستبووە

وەکیلەکانی غاز لە هەولێر گردبوونەوە و داوای زیادکردنی بەشە غازیان کرد

964+

عەبدولعەزیز خاڵند – هەولێر

وەکیلەکانی غاز لە هەولێر، لەبەردەم وەزارەتی سامانە سروشتییەکان گردبوونەیان ئەنجامدا و داوای زیادکردنی بەشە غازیان کرد و دەشڵێن کێشەیان لەگەڵ ئامێری ئەلیکترۆنی هەیە کە غازەکەی پێ دابەشدەکرێت.

عەبدولجەبار تاهیر، دەکێک لە وەکیلەکانە بە 964 ی وتم هەگتەیەکە هیچ بەشە غازێکی وەرنەگرتووە و ئەمەش بووەتە کێشەی ئەوان لەگەڵ هاوڵاتیان.

وتیشی “جگە لە نەبوونی غاز کێشەی ئەو ئامێرە ئەلیکترۆنیەشمان هەیەی کە غازی پێ دابەشدەکەین، چونکە بەشێک لە کڕیارەکانمان بێبەشدەکات لە وەرگرتنی غاز”.

لایخۆشییەوە سالار محەمەد، لێپرسراوی پشکنین لە نەوت و کانزاکانی هەولێر بۆ 964  روونیکردەوە کە ئامێرەکە بۆ ئەوەیە کە هاوڵاتیان هەریەکەی لە سنووری خۆی غاز وەربگرێت و بێبەش نەبێت، دەشڵێت “هەوڵەکانی وەزارەت بەردەوامە کە دۆخی غاز ئاسایی بکرێتەوە”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

لە سۆران غازی حکومی نەماوە و بازرگانیش نرخەکەی تاوەکو 1...

لە سۆران غازی حکومی نەماوە و بازرگانیش نرخەکەی تاوەکو 18 هەزار دینارە