لەبەر قەیران و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە

سعودیە رۆژانە تەنیا  500 ڤیزای عومرە دەداتە عێراق

شۆڕش قادری

سعودیە رازی بووە رۆژانە  500 ڤیزای عومرە بداتە هاوڵاتیانی عێراقی بە هەرێمی کوردستانیشەوە.

کاروان ستوونی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی کوردستان رایگەیاند، سەرۆکی دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عێراق، شێخ سامی مەسعودی، رەزامەندی شانشینی عەرەبستانی سعودی وەرگرتووە بۆ تەرخانکردنی 500 ڤیزای عومرەی رۆژانە بۆ ئارەزوومەندانی عومرە لە هەموو عێراق.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەڕای ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و راگرتنی پێدانی ڤیژا بە هەموو وڵاتانی جیهان، سعودیە ئەو بڕیارەی داوە و ئەوەش لەبەر زۆری داواکاری هاوڵاتیانی عێراقی بۆ ئەنجامدانی سونەتی عومرە لەم وەرزەی ئێستادا.