"بە کڵاشنکۆف تەقە لە درۆن مەکەن"

مەترسی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران و هێرشی زەمینی ئەمریکا

964+

توانا نەقی

ئەمڕۆ کەشەکە باراناوییە و ئەو کەشەش بۆ ئەم شەڕە هاوکار نییە لە فڕینی هەندێک فڕۆکە لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیل، لەلایەکی دیکەوە ئەمریکا نیازی دەستگرتنی هەیە بەسەر یۆرانیۆمە پیتێنراوەکەی ئێران.

عەقید سەلام ئەسعەد راوێژکاری 964 بۆ کاروباری سەربازی دەڵێت، رەنگە ئەمریکا بەتەمابێت بە هێزی تایبەت و زەمینی هێرش بکاتە سەر بنکەی ئەتۆمی ئەسفەهان تاوەکو یۆرانیۆمەکە بەرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێک لەو فڕۆکانەی کە ئەمریکا بەکاری دێنێت خێراترین و نایابترینە بۆ شەڕی ئاسمان ئەویش ئێف 15ـەیە و دنیایەک کاریگەری هەیە.

هەر لە دوای پەرەسەندنەکانی ئەمشەڕە کەشتی جۆرج دەبلیو بۆش خەریکە دەگات و شەڕەکە گەورە دەبێت.

ئێران تاکتیکێکی تازە لە شەڕەکەدا بەکار دەهێنێت

ئێران تاکتیکێکی تازە لە شەڕەکەدا بەکار دەهێنێت