ئه‌مریكا به دوای “مێسی”ـیه‌وه‌یه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
یانەی ئینتەر مه‌یامیی ئه‌مریكی هەوڵدەدات سوود لە بارودۆخی مێسی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سانجێرمان وه‌ربگرێت و بەبێ به‌رامبه‌ر گرێبەستی لەگەڵدا بکات.
گرێبەستەکەی مێسی لەگەڵ پاریس لە کۆتایی ئەم وەرزەی ئێستادا کۆتایی دێت، هەروەها بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه تا ئێستا نەگەیشتوونه‌تە رێکه‌وتن.
رۆژنامەی لێکیپی فەڕەنسی بڵاوكرده‌وه، یانه‌ی ئینتەر مه‌یامی، كه دێڤێد بێكهام خاوه‌نیه‌تی، ئامادەیە هەر بڕه‌پاره‌یه‌ك پێشکەش بکات بۆ ئه‌وه‌ی مێسی بگوازێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، دێڤید بێکهام، سەرۆکی یانەی ئینتەر مه‌یامی، پێی وایه و ده‌زانێت گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزانێک بە قەبارەی مێسی، دۆخی خولی ئەمریکا لەسەر نەخشەی تۆپی پێ دەگۆڕێت.
مێسی هێشتا خۆی یەکلایی نەکردووەتەوە، چ به مانه‌وه له پاریس، یان گەڕانەوەی بۆ بارسا، یان یاریکردن لە خوله‌كان ئەمریکا یان سعوودیه.
مێسی لەم وەرزەدا 30 یاری لەگەڵ پاریس لە پاڵەوانیه‌تییە جیاوازەکاندا ئەنجام داوه، تا ئێستا 18 گۆڵی كردووه و 16 ئەسیستی كردووه.