پەیامنێری 964 لە شوێنی روداوەکەیە و رەوشەکە ئارامە
“ئەوەی بەر هۆتێلەکەی هەولێر کەوت پارچە درۆنی تێکشکاو بوو”
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
لە دوای رووداوی هۆتێلەکەی ئەمشەو پەیامنێری 964 رۆیشتە شوێنی رووداوەکە و رایگەیاند هێزە ئەمنییەکان لە دەوروبەری ئوتێلەکە نەماون و رەوشەکە ئارامە، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، کاتژمێر 22:41 خولەکی ئەمشەو هێزەکانی هاوپەیمانان چوار درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاندووە و پارچەی یەکێک لە درۆنە تێکشکاوەکان لە گۆڕەپانی ئوتێلێکی نزیک “سکای تاوەر” کەوتووەتە خوارەوە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی هەبێت.
لەو بارەیەوە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، روی راستەقینەی تیرۆرستان دەرکەوت کە شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانی سڤیلیان کردووەتە ئامانج، لە کاتێکدا هەولێر هەمیشە لە سەنگەری ئاشتیدا بووە و بە توندی پڕۆتێستۆی ئامانجگرتنی سڤیلەکان دەکەین.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر