بە سیمکارتی ئێرانی قسەیان لەگەڵ دەکەن

هاوڵاتیانی گەرمیان لەخەمی کەسوکاریاندان لە رۆژهەڵاتی کوردستان

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

لە نزیک گوندی بەرلوت لە قەزای کەلار تۆڕی پەیوەندییەکانی ئێران کار دەکات، ھاوڵاتیان ئێواران دەچنە ئەو شوێنە و بە سیمکارتی ئێرانی پەیوەندی بە کەسوکاریان لە رۆژھەڵاتی کوردستان دەکەن.

مەحمود محەمەد، پیاوێکی بەتەمەنە و بە 964ـى وت،  “خزمی زۆرمان ھەیە لە رۆژھەڵاتی کوردستان، ئەمڕۆ ھاتینە ئێرە تەلەفۆنمان بۆ چەند ماڵێکیان کرد لەخوا بەزیاد دۆخیان باشە”.

زەینەب رەشید، ھاوسەری مام مەحمودـیش بە چاوی پڕ لە فرمێسکەوە دەڵێت، “دڵم بۆ کەسوکارم تەنگ دەبێت کە لەوێن، دڵخۆشبووم ئەمڕۆ قسەم لەگەڵیان کرد و شکور بۆ خوا تا ئێستا باشن”.

دوای دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل و ئەمریکا لە رۆژی شەممەوە 28.2.2026 ، حکومەتی ئێران هێڵەکانی ئینتەرنێت و پەیوەندی نێودەوڵەتی لەسەر وڵاتەکەی داخست.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

هێشتا رۆژهەڵاتییەکانی دانیشتووی هەرێم ناتوانن پەیوەن...

هێشتا رۆژهەڵاتییەکانی دانیشتووی هەرێم ناتوانن پەیوەندی بە کەسوکاریانەوە بکەن

بیارە بووەتە خاڵی پەیوەندیکردنی بازرگانی بە رۆژهەڵاتی...

بیارە بووەتە خاڵی پەیوەندیکردنی بازرگانی بە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە