لە بری ئاوازی ئازادی، بێدەنگییەکی پڕ لە دڵەڕاوکێ باڵی کێشاوە و حکومەتی هەرێمیش دەنگۆکانی رەتکردەوە
964+
ژووری هەواڵ
لە دەروازەی راپەڕینەوە، ئەمڕۆ لە بری ئاوازی ئازادی، بێدەنگییەکی پڕ لە دڵەڕاوکێ باڵی کێشاوە. 35 ساڵ بەر لە ئێستا، رێک لەم رۆژەدا و لێرەوە کڵپەی شۆڕش دژی بەعس هەڵگیرسا تا گەلێک بگاتە کەناری ئارامی، کەچی دوای سێ دەیە و نیو، هێشتا ئاسمانی کوردستان لەژێر رەحمەتی ئاگر و ئاسندایە.
https://www.facebook.com/share/r/1AjPDtB4Y5/
دەنگۆی ناردنی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی رۆژهەڵات لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە بۆ ناو خاکی ئێران، حکومەتی هەرێمی هێنایە سەرخەت و وتەبێژەکەی سەرلەبەری ئەو راپۆرتانەی رەتکردەوە کە باس لە پڕچەککردن و ناردنی هێزەکان دەکەن و بە دەڵێت ئەوەی بلاوکراوەتەوە “ناڕاست و بەمەبەست”ە.
کوردستان و پارتە سیاسییەکانی بەشێک نین لە هیچ هەڵمەتێک بۆ فراوانکردنی شەڕ و ئاڵۆزییەکان
دڵنیایی دەدرێتە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە بەهۆی ئەو بارودۆخە جەنگییەی ئێستا هەیە، بێخەم بن لە کەلوپەل و پێداویستییە خۆراکیان، چونکە كۆگا و گهنجینهكانی حكومهت و كهرتی تایبهت پڕن لە خۆراك.
بازرگانى هەرێم؛ کۆگاکان پڕن لەخۆراک و کێشەتان نەبێت
تەمویلی موچەی مانگی شوباتی موچەخۆرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و بەهۆی ئەوەی تەواوی تەمویلەکە نەناردراوە لە هەفتەی داهاتووەوە لیستی ،وچە بڵاودەکرێتەوە و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.