ئەحمەد سالار” بابەتی شانۆ گرنگترین و گرانترینە”
964+
بەهرە محمد ئەمین
شانۆکار و نوسەری بواری شانۆیی، ئەحمەد سالار دەڵێت: نوسەرانی بواری شانۆیی وەک پێویست نانوسن، چونکە بابەتی شانۆ گرنگترین و گرانترینە لە بواری نواندندا.
وتیشی: ژمارەی بەشدارانی بواری شانۆ کەمن، من بە نزیکەی 60 ساڵ ئەزموون، ژمارەی پێوانەییم تۆمار کردووە.
ئەم شانۆکارە بە ئەزموونە کە میوانی یەکێک لە دیدارەکانی ستەیجی 964 بوو لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب، لەبارەی بەرهەمەکانیەوە وتی: گشت بەرهەمەکانم لە کەلەپووری نەتەوەکەمەوە هەڵهێنجاوە و خاوەنی 38 شانۆ نامەم.
ئەحمەد سالار بە 964ـی وت، لەناو بەرهەمەکانیدا شانازی بە دواین شانۆ نامەی دەکات کە بە ناوی ” نالی و خەونێکی ئەرخەوانیە” و لە ژێر کاریگەری ئەنفالدا نووسیویەتی، سێجار وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی عەرەبی و سەدان لاپەڕەی لەبارەوە نووسراوە.
لە کتێبەکانیشیدا شانازی بە کتێبی بیرەوەرییەکانیەوە دەکات کە بە ناوی ” رۆژانە” و 600 لاپەڕەیە، خوێندکاران نامەی دکتۆرایان لەسەر نوسیوە.
ئەحمەد سالار، لەبارەی پێشانگای کتێبیشەوە وتی: وەک باران وایە و کە دەکرێتەوە ساڵانە شار و وڵات دەبوژێنێتەوە.