" رێکارێکی خۆپارێزییە"
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق داخستنی ئاسمانەکەی بۆ ماوەی 72 کاتژمێری دیکە درێژکردەوە
964+
فەرهاد حەسەن
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق درێژکردنەوەی داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ سەرجەم گەشتەکانی هاتن و چوون و ترانزێت بۆ ماوەی 72 کاتژمێری دیکە راگەیاند، ئەوەشی وەکو رێکارێکی خۆپارێزی باسکردوە.
درێژکردنەوەکەی ئەمجارەی لە کاتژمێر 12:00ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممه 4.3.2026 دەستیپێکردووە تاوەکو کاتژمێر 12:00ی شەوی شەممەی داهاتوو.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی دەڵێت، ئەم بڕیارە لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی بەردەوامی دۆخی ئەمنی و پێشهاتەکانی ناوچەکەیە و بەو پێیەش هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێتەوە لە هەر نوێکارییەکی دیکەش هێڵی ئاسمانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادار دەکرێنەوە.
پێشتر لە رۆژی 2.3.2026 وەکو رێکارێک دەسەڵاتی فڕۆکەوانی ئاسمانی ولاتەکەی بۆ ماوەی 48 کاتژمێر داخست و داخستنەکەی ئەمڕۆش لەچوارچێوەی ئەو پلانە ئەمنیی و خۆپارێزییەیە کە بەهۆی جەنگی بەرپابووی نێوانی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە ناوچەکە بەڕێوەدەچێت.