پەیوەندی بکە و ئۆتۆمبێلەکەت تۆمار بکە

لە هەولێر پێشانگایەک بۆ ئۆتۆمبێلە کلاسیکەکان دەکرێتەوە

964+

فەرمان سادق

لەچوارچێوەی یادەکانی ئادار و نەورۆز لە شاری هەولێر پێشانگایەک بۆ نمایشکردنی ئۆتۆمبێلە مۆدێل کۆن و کلاسیکەکان دەکرێتەوە.

پێشانگایەکە بۆ یەک رۆژە و لە 16ـی ئەم مانگە لەبەردەم پارکی شانەدەر ئەنجامدەدرێت.

مەرجی سەرەکی بەشداری پێکردنی ئۆتۆمبێلەکان ئەوەیە کە مۆدێلیان لە خوار 1990 بێت.

هەموو کەسێک لە سەرتاسەری کوردستان و عێراق، دەتوانێت لە رێگای پەیوەندیکردن بە (07505354505)

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر بە 964ـی وت، پێشانگایەکە بۆ یەک رۆژە و هەموو کەسێک دەتوانێت ئۆتۆمبێلەکەی بەشدار پێ بکات، تەنانەت ئەوانەی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقیش، بە مەرجێک ئۆتۆمبێلەکەی پاک بکاتەوە و خاوێن بێت.