بەپێی نرخی سوتهمهنی داندراوە
لە سلێمانی نرخی كارەبای مۆلیدەی گەڕەك و ستییەکان بۆ مانگی شوبات دیاریكرا
964+
فەرهاد حەسەن
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی، نرخی كارەبای مۆلیدەی گەڕەك و ستییەکانی شارەکەی بۆ مانگی شوباتی ئەمساڵ دیاریكرد و دەشڵێت دیاریکردنی نرخەکە بەپێی نرخی سوتهمهنی داندراوە.
بەپێی نرخی سوتهمهنی له بازاڕهكاندا بۆ مانگی شوبات نرخی ههر كاتژمێرێك کارەبای مۆلیدە بۆ یهك ئهمپێر 44 دینارە، ئەو نرخەش بۆ ئەو قەزاو ناحیانەیە كە هێشتا كارەبایان نەبووە بە بەردەوام لە چوارچێوەی پرۆژەی رووناكی و مۆلیدەكانیان كاردەكەن.
سەبارەت بە مۆلیدەی ستییەکانیش، نرخی کیلۆوات بۆ مانگی شوبات بریتییە لە 267 دینار، هاوكات بۆ ئەو ستییانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان مۆلیدەیە و كارەبای نیشتمانیان نییە، نرخی كیلۆواتیان 251 دینارە.