فڕۆکەیەکی کۆمپانیای فلای ئەربیل گرافیک:964+
هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
عێراق ئاسمانی خۆی تا 72 كاتژمێری دیكە بە داخراوی دەهێڵێتەوە
ئەرسەلان عەبدوڵا
دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنی لە عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، لە 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ تا 72 كاتژمێری دیكە، ئاسمانی عێراق بە رووی هەموو فڕۆكەیەك، هاتن و رۆیشتن و ترانزێت داخراوە.
دەسەڵاتەكە رایگەیاند، بڕیارەكە دوای هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئەمنی و پێشهاتەكانی ناوچەكەیە.
ئاماژەیان بەوەشكردووە، چاوەڕێن هەڵسەنگاندنی دیكە بكەن پەیوەست بە گۆڕانكارییەكان و لە هەر گۆڕانكارییەكی نوێدا كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی و لایەنە پەیوەندیدارەكان ئاگادار دەكەن.
لەگەڵ رۆژی یەكەمی هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل لە بەیانیی 28.2.2026 ئاسمانی عێراق داخرا و سەرجەم گەشتەكانیش راگیران.