نه‌خۆشخانه‌یه‌كی فریاكه‌وتن بۆ داره‌شه‌كران به پێویست ده‌زانرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له داواكارییه‌كدا خه‌ڵكى سنوورى ناحیه‌ى داره‌شه‌كران، داوا له حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كه‌ن، نه‌خۆشخانه‌یه‌كی فریاكه‌وتنیان بۆ بكرێته‌وه، به‌قسه‌ى ئه‌وان هۆكارى گیانله‌ده‌ستدانى دوو كه‌ىسایه‌تى ئه‌م دواییه‌ى سنووره‌كه‌یان، نه‌بوونى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتن بووه، چونكه ده‌ڵێن، تا گه‌یه‌ندرانه فریاكه‌وتنى هه‌ولێر، له رێگادا گیانیان له‌ده‌ستدا.
له‌ژێرناوى “هاوارێک بۆ وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان” خه‌ڵكی سنوورى ناحیه‌ى داره‌شه‌كران داوا ده‌كه‌ن حكومه‌ت له سنووره‌كه‌یاندا نه‌خۆشخانه‌یه‌كی فریاكه‌وتن بكاته‌وه، چونكه ده‌ڵێن “زۆر پێویستمان پێیه‌تى”.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست 964 كه‌وتووه، خه‌ڵكی ئه‌و سنووره ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، وێڕای رێژە زۆرەکەی دانیشتوانی دەڤەری زرارەتی و بوونى سەدان ئاوارە و پەنابەر، تا ئێستا هیچ نەخۆشخانەیه‌كی فریاکەوتن له‌و سنووره‌مان نیه.
ده‌شڵێن “به‌هۆى نه‌بوونى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتن و نه‌بوونى ئه‌مبوڵانس خه‌ڵكى سنووره‌كه‌مان نه‌یانتوانیوه سوود له خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان ببینن، به تایبه‌تیش بۆ ئه‌و حاڵه‌ته له‌ناكاوانه‌ى كه رووده‌ده‌ن”.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كه‌ن “لەماوەی یەک رۆژدا لە دەڤەرەکەمان دوو کەڵەپیاوی گەورە گیانیان لەدەستدا، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌بوو كه پێش گەیشتنیان بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر، له‌رێگادا گیانیان سپارد”.
له‌به‌رامبه‌ردا كامه‌ران حه‌سه‌ن بانیمارانى، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى داره‌شه‌كران، ئه‌وه‌ى به ئاسته‌م زانى كه حكومه‌ت بتوانێت نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتن له سنوورى ناحیه‌كه‌یان بكاته‌وه، وتیشی “خۆشحاڵ ده‌بم ئه‌گه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌كی فریاكه‌وتن له سنوورى ناحیه‌كه‌مان هه‌بێت، به‌ڵام به‌پێی سنووره‌كه‌مان و ژماره‌ى دانیشتوان، پێموانیه بكرێته‌وه”.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه، كردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه زیاتر په‌یوه‌ندیداره به وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ده‌بێت له‌گه‌ڵ یاساكانى ئه‌وان بۆ كردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه بگونجێت.
داره‌شه‌كران، ناحیه‌یه‌كه سه‌ر به قه‌زای خه‌بات و له 26 گوند پێكهاتووه، له ساڵی 2004 ه‌وه كراوه‌ته ناحیه، ژماره‌ی دانیشتوانی 9450 كه‌سه.