رێگا سەرەکییەکە بە داخراوی ماوەتەوە
دوو لە بریندارەکانی ئاگرکەوتنەوەی قوشتەپە برینەکەیان سەختە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
بەهۆی ئەو ئاگرەی لە بەنزینخانەیەکی قەزای قوشتەپە کەوتووەتەوە سێ کەس بریندارن کە برینی دووانیان سەختە، چەند شایەتحاڵێکێش دەڵێن دەنگی سەرەتای ئاگرکەوتنەوەکە زۆر بە هێز و بەرز بووە.
یەکێک لە شایەتحاڵەکان کە زوو گەیشتووەتە شوێنی رووداوەکە دەڵێت “کە گەیشتمە شوێنەکە سێ برینداری لێ کەوتبوون کە دووانیان برینەکانیان قوڕس بوو و رەوانەی نەخۆشخانە کراون”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن