-9000 عومرەکاری ئێرانی لەڕێی عێراقەوە دەگەڕێنەوە - وێنە: ئەرشیف
بەهۆی راگیرانی گەشتە ئاسمانییەکان گیریانخواردبوو
9000 عومرەکاری ئێرانی لەڕێی عێراقەوە دەگەڕێنەوە
شۆڕش قادری
9000 عومرەکاری ئێرانی کە بەهۆی راگیرانی گەشتە ئاسمانییەکان گیریانخواردبوو، لەڕێی مەرزەکانی عێراقەوە دەگەڕێندرێنەوە وڵاتەکەی خۆیان.
ئاژانسی هەوڵی مێهر لەزاری باڵیۆزی ئێران لە ریاز بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی گرژییەکان و راگیرانی گەشتە ئاسمانییەکان 9000 عومرەکاری ئێرانی لە سعودیە گیریانخواردووە، پڕۆسەی گەڕاندنەوەیان لەڕێی وشکانی و مەرزەکانی عێراقەوە دەستیپێکردووە و بەمزووانە دەگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.
دوای سەرهەڵدانی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل و ئەمریکا لە رۆژی شەممەوە 28.2.2026 وڵاتانی ناوچەکە گەشتە ئاسمانییەکانیان راگرت و بەهەزاران عومرەکار لە سعودیە گیریانخوارد، لە چەند رۆژی رابردووشدا 200 عومرەکاری کوردستان بەناچاری لەڕێی وشکانییەوە گەڕێندرانەوە.