سودانی
به‌وه‌كاله‌ت
سودانی خۆی كرده وه‌زیری به‌رگریی عێراق
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به بڕیارێك خۆی كرد به وه‌زیری به‌رگری، تا ئه‌و كاته‌ی وه‌زیرێك بۆ ئه‌م پۆسته دیاریی ده‌كرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 2.3.2026 سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق محه‌مه‌د شیاع سودانی، بڕیارێکی دەرکرد و خۆی وەک وەزیری بەرگری بە وەکالەت دیاریی کرد، تا ئەوکاتەی وەزیرێکی نوێ دیاریی دەکرێت.
بەپێی ئەو نووسراوه‌ی بڵاوكرایه‌وه، سودانی ئەو فەرمانەی دەرکردووە، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری وەزارەتی بەرگری، جگە لە ئەرکەکانی ئێستای خۆی.