چۆڵە

داخستنى ئاسمانى عێراق 24 کاتژمێرى دیکە درێژ کرایەوە

964+

وریا فەتاح

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی داخستنی ئاسمانی وڵات بە رووی هەموو گەشتە هاتوو و چوو و تێپەڕبووەکاندا بۆ ماوەی 24 کاتژمێری دیکە.

بەپێی راگەیەندراوە فەرمییەکە، ئەم بڕیارە لە کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممەوە دەستپێدەکات و تاوەکو کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی سبەینێ دووشەممە بەردەوام دەبێت.

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی دەڵێت ئەمە هەنگاوێکی “کاتی و خۆپارێزییە” و لەبەر رۆشنایی پەرەسەندنی گرژییە ئەمنییەکانی ناوچەکە دراوە.

بڕیارەکە بەپێی گۆڕانکارییەکانی دۆخەکە و پێشهاتە نوێیەکان جارێکی تر هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێتەوە.

جەختیش دەکاتەوە کە سەرجەم کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەر گۆڕانکارییەکی نوێ ئاگادار دەکرێنەوە.

ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بە دۆخێکی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت و هێرشە ئاسمانییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران گەیشتوونەتە ئاستێکی مەترسیدار.

گەشتە ئاسمانییەکانى فڕۆکەخانەى هەولێر دەستیانپێکردەو...

گەشتە ئاسمانییەکانى فڕۆکەخانەى هەولێر دەستیانپێکردەوە