وێنەى ئاڵاى عێراق لەلایەن تیمى گرافیکى 964ـەوە دەستکارى کراوە
بۆ کوژرانى عەلى خامنەیى
بۆماوەى سێ رۆژ؛ حکومەتى عێراق ماتەمینى سەرتاسەرى راگەیاند
وریا فەتاح
بەبۆنەى کوژرانى عەلى خامنەیى رێبەرى باڵاى ئێران، حکومەتى عێراق پەیامێکى بڵاوکردەوە و سێ رۆژ ماتەمینى گشتیى لەسەرانسەرى وڵات راگەیاند.
باسم عەوادی، وتەبێژی فەرمی حکومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: “سەرەخۆشی خۆمان بەبۆنەی شەهیدبوونی رێبەری باڵای ئێران رادەگەیەنین. سەید خامنەیی بەم کۆچە دواییەی، کاروانە پڕ لە خزمەتەکەی بۆ گەلی ئێران بە تاجی شەهادەت و وەفاداری بۆ پرەنسیپەکان گەیاندە لوتکە، لە کاتێکدا وەک بەرگریکارێکی نەتەوەکەی لە دژی ستەم و توندوتیژی وەستابووەوە.”
لە لایەکی ترەوە، حکومەتی عێراق بڕیاریدا بە راگەیاندنی سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە سەرانسەری عێراقدا.
وتەبێژی حکومەت دووپاتی کردەوە کە عێراق جارێکی تر بانگەوازی جیدی و دەستبەجێی خۆی ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات بۆ راگرتنی بێ مەرجی هەموو کار و چالاکییە سەربازییەکان لە ناوچەکەدا، ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم گرژییانە ناوچەکە بەرەو ئاستێکی بێپێشینە لە توندوتیژی دەبەن.