پەیوەندییەکان پچڕاون

میدیای ئیسرائیل: گومان دەکەین خامەنەیی کوژرابێت

964+

وریا فەتاح

میدیاکانی ئیسرائیل بە پشت بەستن بە سەرچاوە ئەمنی و هەواڵگرییەکان، ئەگەری کوژرانی عەلی خامەنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە هێرشەکانی ئەمڕۆدا بڵاودەکەنەوە.

وردەکارییەکان بەپێی میدیای ئیسرائیلی:

کوژران یان برینداربوون: کەناڵی 12ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن عەلی خامەنەیی لە بۆردومانەکانی ئەمڕۆدا کوژرابێت، یان بە لانی کەمەوە “برینداربوونی مسۆگەرە”.
شوێنی مانەوەی: بەپێی زانیارییەکان، ئەو کۆمەڵگەیەی خامەنەیی تێیدا دەمایەوە بە تەواوی تەخت کراوە، بەڵام هەڵسەنگاندنەکان تەنیا بەهۆی وێنەی مانگە دەستکردەکانەوە نین، بەڵکو زانیاریی هەواڵگریی دیکە هەن.
پچڕانی پەیوەندی: تەلەفزیۆنی فەرمی ئیسرائیل (Kan) ڕایگەیاند: “لە ئێستادا هیچ پەیوەندییەک بە خامەنەییەوە نەماوە و چارەنووسی نادیارە”.
گومان لە وتارەکەی: وابڕیارە بەمزووانە وتارێکی خامەنەیی بڵاوبکرێتەوە، بەڵام میدیا ئیسرائیلییەکان دەڵێن: “ئەگەر وتارەکەش بڵاوبکرێتەوە، پێشوەختە تۆمارکراوە و راستەوخۆ نییە”.
لێدانی سەرکردایەتی: راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە هێرشەکانی ئەمڕۆ زیانی “زۆر گەورە و کاریگەر”یان بە سەرکردایەتی سیاسی و فەرماندە سەربازییەکانی ئێران گەیاندووە.