دژە تیرۆری کوردستان:
“لە ئانوساتی لێدانی زەنگی ئاگادارکردنەوە لە شوێنی گونجاو و شیاو خۆتان بپارێزن”
964+
شۆڕش قادری
دژە تیرۆری کوردستان داوا لە هاوڵاتیان دەکات، لەکاتی لێدانی زەنگی ئاگادارکردنەوە لە شوێنی گونجاو و شیاو خۆیان بپارێزن.
کەمێک پێش ئێستا دژە تیرۆری کوردستان لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردەوە، “داوا لە هاوڵاتییان دەکەین، لە ئانوساتی لێدانی زەنگی ئاگادارکردنەوە، لە شوێنی گونجاو و شیاو خۆیان بپارێزن، تاوەک لە کاتی بەرپەرچدانەوەی تەنەکان لە لایەن سیستەمی بەرگرییەوە دووچاری زیانی گیانی و رووداوی نەخوازراو نەبنەوە، چونکە لە چەند شوێنێک پارچەی تەنە تێکشکاوەکان کەوتوونەتە خوارەوە.