لە بن 157 هەزار دینارە

هێرشەکانى بەهاى دۆلاریان بەرزکردەوە


عەبدولعەزیز خالند- هەولێر

لەگەڵ دەستپێکى هێرشەکانى ئیسرائیل و ئەمریکا بۆسەر ئێران، نرخى دۆلار لە بازاڕەکانى هەرێم گۆڕانکارى بەسەرداهات و 100 دۆلار بە 156 هەزار و 500 دینارە.

هەرچەندە ئەمڕۆ پشووە و بۆرسەى هەولێر داخراوە، بەڵام لە دووکانەکانى ئاڵوگۆڕى دراو لە شەقامى رووناکى، شاشەکان پیشانى دەدەن کە کڕینى دۆلار بە 156 هەزار و 500 دینارە و فرۆشتنى بە 155 هەزار و 600 دینارە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح