دیداری مالیكی و تۆم باراك له به‌غدا
ئه‌گه‌ری هه‌یه هه‌فته‌ی داهاتوو عێراق سزابدرێت
“مالیكی دوای دیداره‌كه‌ی تۆم باراكیش هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕاوه”
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌رپرسی نووسینگه‌ی نوری مالیكی له تۆڕی ئێكس رایگه‌یاند، نوری مالیكی دوای دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تۆم باراك نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕاوه و سووره له‌سه‌ر كاندیدبوونی بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
هیشام روكابی له پۆستێكدا نووسیویه‌تی، پرسیار ده‌كرێت دوای هاتنی تۆم باراك، هه‌ڵوێستی نوری مالیكی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه له كاندیدبوونی بۆ سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی عێراق؟ وه‌ڵامه‌كه‌شی ئه‌مه‌یه: هیچ گۆڕانكارییه‌ك له هه‌ڵوێستی رووینه‌داوه و ئه‌و هه‌واڵانه‌شی له‌مباره‌یه‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه، هیچ بنه‌مایه‌كی راستی نییه.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه سه‌رچاوەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگیی دوێنێ هەینی بۆ کەناڵی جەزیرەی ئاشکرا کردووه، کە ئەمریکا سەبارەت بە پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق هۆشداری داوە.
سەرچاوەكه رایگەیاندووە، تۆم باراک، نوێنەری ئەمریکا، سەرۆکوەزیرانی عێراق محه‌مه‌د شیاع سودانی ئاگادار کردووەتەوە، ئەگەر نوری مالیکی بۆ پۆستێکی سیاسی باڵا کاندید بکرێت، رەنگە واشنتۆن سزای بەسەردا بسەپێنێت.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە کردووە کە دەکرێت تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو ئه‌گه‌ری سزای ئەمریکا بۆ سەر عێراق رابگەیەندرێت و سەرەتا کەسایەتییه‌كانی نزیك و دڵسۆز بۆ ئێران بکاتە ئامانج، پێش ئەوەی دواتر سه‌ركرده‌كانی چوارچێوەی هەماهەنگییش بگرێـته‌وه.