چین داوا لە هاوڵاتیانی دەکات بەپەلە ئێران جێبهێڵن – وێنە؛ میدیاکانی ئێران
"رەنگە گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ئیسرائیل رابگیرێن"
چین داوا لە هاوڵاتیانی دەکات بەپەلە ئێران جێبهێڵن
964+
شۆڕش قادری
لەگەڵ ئاڵۆزتربوونی وەزعی ناوچەکە بەهۆی گرژیییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، حکومەتی چین داوا لە هاوڵاتیانی دەکات بەپەلە خاکی ئێران جێبهێڵن.
ئاژانسی هەواڵی شینهوای سەربە حکومەتی چین لە ئاگادارییەکدا بۆ هاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەڵێت، لەم کاتەدا بەهیچ شێوەیەک سەردانی ئێران نەکەن و ئەوانەشی لەناو خاکی ئەو وڵاتەدان، بەپەلە بگەڕێنەوە.
هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڕیاری کشانەوەی کارمەندانی وڵاتەکەی و خێزانەکانیانی لە ئیسرائیل دەرکرد و لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، رەنگە پەرسەندنی گرژییەکانی ناوچەکە ببێتەهۆی هەڵوەشاندنەوە یان دواخستی گەشتە ئاسمانییەکاننی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی جیهان.