مەشق و راهێنان دەکەن

بۆ دانیشتوانى دەشتى کۆیە؛ ئەگەر کۆپتەرتان بینى ترستان نەبێت

964+
دەریا ئەحمەد- کۆیە

بەڕێوەبەری ناحیەی ئاشتی دڵنیایی دەداتە دانیشتووانی دەشتی کۆیە، دووکان و خەلەکان کە ئەو کۆپتەرانەی لە ئاسمانی ناوچەکە دەبینرێن هیچ مەترسییەکیان نییە و تەنیا خەریکی مەشقن.

ماوەیەکە ناوە ناوە کۆپتەرى سەربازى لە ئاسمانى دەشتى کۆیە و دووکان و چەند ناوچەیەکى ئەو دەورووبەرە دەبیندرێن و دوو دڵى و پرسیاریان لاى خەڵک دروستکردبوو.

هەڵگورد عەبدوڵا، بەڕێوەبەری ناحیەی ئاشتی بۆ 964 قسەیکردووە و وردەکارییەکەی دەخاتەڕوو و دەڵێت: ئەو کۆپتەرانە تیمێکی فەرەنسین و لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە دێنە ناوچەکانی دەشتی کۆیە، دووکان و خەلەکان، مەبەستی هاتنیان تەنیا مەشق و راهێنانە لەسەر (هەستان، فڕین و دابەزین بە پەت)”.

ئاشکراشى کرد، کاتی مەشقەکانیان زۆربەی جار لەنێوان کاتژمێر 2:00ـی پاشنیوەڕۆ بۆ 8:00ـی شەو دەبێت.

“پێش هەر مەشقێک ئیدارەی ناوچەکە ئاگادار دەکرێنەوە، بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەکرێت نیگەران نەبن و لێکدانەوەی جیاوازی بۆ نەکەن، چونکە هیچ جێگەی ترس نییە”، هەڵگورد عەبدوڵا واى وت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لەرێگەی هێلیکۆپتەرەوە رێژەی سەوزایی لە چیاکانی زاوێتە...

لەرێگەی هێلیکۆپتەرەوە رێژەی سەوزایی لە چیاکانی زاوێتە زیاد دەکرێت