تورکیا 50 ملیار دۆلارى دەست دەکەوێت

وەزارەتی گواستنەوە: کەناڵی کەشتیوانیی بەندەری فاو %100 تەواو بوو

964+

وریا فەتاح

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، پڕۆژەی رێگای گەشەپێدان قۆناغی باشی بڕیوە و هیچ “ڤیتۆ”یەک لەسەر بەشداریکردنی وڵاتان نییە، هاوکات ئاشکرایکرد کەناڵی کەشتیوانی بەندەرەکە بەتەواوی تەواو بووە.

میسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە وردەکارییەکانی بۆ ئاژانسی فەرمی عێراق خستووەتەڕوو، کە پوختەکەی ئەمەیە:

دیزاینی هێڵی وشکایی رێگای گەشەپێدان %78ـی تەواو بووە و دیزاینی هێڵی ئاسنیش %88ـی تەواو بووە.
کەناڵی کەشتیوانیی بەندەری فاو %100 تەواو بووە، گۆڕەپانی کۆنتێنەرەکانیش رێژەی تەواوکردنی %98ـی تێپەڕاندووە.
پێنج رەسیفەکەی بەندەری فاو لە ساڵی 2024 رادەستی حکومەت کراون و تەواو بوون، رێگای بەستنەوەی بەندەری فاو بە رێگای گەشەپێدان %62ـی تەواو بووە.
چین دانوستانی کردووە بۆ ئەوەی بەشداربێت لە پڕۆژەکەدا (وەک بەشداریکردن یان جێبەجێکردن)، عێراق هیچ “ڤیتۆ”یەکی لەسەر بەشداریکردنی هیچ وڵاتێک نییە ئەگەر لەگەڵ بەرژەوەندی عێراق و دەستووردا بگونجێت.
جگە لە تورکیا، قەتەر و ئیمارات، ئێستا سەڵتەنەتی عومان-یش داوای کردووە بچێتە ناو پڕۆژەکەوە.
تورکیا دوای عێراق گرنگترین وێستگەی پڕۆژەکەیە و پێشبینی دەکەن ساڵانە 50 ملیار دۆلار قازانجی لەم پڕۆژەیە دەستبکەوێت.
ساڵی 2031 وەک وادەی تەواوبوونی قۆناغی یەکەم دیاریکراوە، ساڵی 2038 قۆناغی دووەم و ساڵی 2050 پڕۆژەکە بە وزەی تەواوەوە کار دەکات.
پڕۆژەکە 100 هەزار هەلی کاری راستەوخۆ و نزیکەی ملیۆنێک و 600 هەزار هەلی کاری ناڕاستەوخۆ دەڕەخسێنێت.

دیزانى رێگاى گەشەپێدان بە رێژەى 100% تەواو بووە

دیزانى رێگاى گەشەپێدان بە رێژەى 100% تەواو بووە