ئاگاداربن

کارەبای راپەڕین: سبەی پێنجشەممە مامەڵەی هاوبەشان رایی ناکرێت

964+

وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای راپەڕین ئاگادارییەک ئاڕاستەی هاوڵاتیانی دەڤەرەکە دەکات و رایدەگەیەنێت، سبەی پێنجشەممە کارەکانیان رادەگرن.

بەشی کاروباری وزە لە بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاشکرای کردووە، بەهۆی هۆکارێکی تایبەتەوە، سبەی پێنجشەممە، ناتوانن کار و مامەڵەی هاوڵاتیان ڕاپەڕێنن.

ئەم بڕیارە ئەو هاوڵاتیانە دەگرێتەوە کە دەیانەوێت بۆ مەبەستی هاوبەشی تازەی کارەبا یان هەر کارێکی تری پەیوەست بە کاروباری فرۆشتنی وزە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن.

کارەبای راپەڕین داوا لە هاوڵاتیان دەکات بۆ ئەو مەبەستە سبەینێ سەردانیان نەکەن و جەخت دەکاتەوە کە ئەم پشووە تەنها بۆ رۆژی پێنجشەممە 26.2.2026، کارپێکراوە.

کارەباى راپەڕین له‌باره‌ى ئه‌و وێنه‌یه‌ روونكردنه...

کارەباى راپەڕین له‌باره‌ى ئه‌و وێنه‌یه‌ روونكردنه‌وه‌یەکى بڵاوكرده‌وه‌