نزیکەى 100 شەڕڤانن
کاروانە گەمارۆدراوەکەی کۆبانی گەیشتە حەسەکە و قامیشلۆ
964+
ئۆفێسى 964 لە رۆژئاواى کوردستان
کاروانێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، کە ماوەیەک بوو لە شاری کۆبانێ گەمارۆدرابوون، کەمێک لەمەوبەر بە سەلامەتی گەیشتنە شارەکانی قامیشلۆ و حەسەکە.
کاروانە نزیکەی 100 شەڕڤانی ژن و پیاو بوون، کە خەڵکی شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆن. دوای دەستپێکردنی هێرشەکان بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، لە ناو شاری کۆبانێدا مابوونەوە و گەمارۆدرابوون.
گەڕانەوەی ئەم هێزانە لە چوارچێوەی رێککەوتنێکی نوێی نێوان هەسەدە و حکومەتی دیمەشق ئەنجامدراوە. بەپێی رێککەوتنەکە، رێڕەوێکی ئارامیان بۆ کراوەتەوە تاوەکو شاری کۆبانێ جێبهێڵن.
ئەم ئێوارەیە کاروانەکە گەیشتووەتە شوێنی مەبەست و شەڕڤانان بە سەلامەتی گەیشتوونەتەوە ناو خێزان و شارەکانی خۆیان لە حەسەکە و قامیشلۆ.