لەپێناو خانەقین عەرەبانەکەی دەرنەکردووە
“داوای حەقی خۆم دەکەم و خوا بە کوردی خەڵقی کردووم”
964+
میلاد جەلال- کەلار
لەپێناو کوردایەتی و خاکی خانەقین مام حاجی دەڵێت، شەرمم کرد ئەمڕۆ عەرەبانەی ماستەکەم دەرنەکردووە و 12 مانگ ئیش دەکەم با رۆژێک لەماڵەوە بم.
لە دژی بە قەزاکردنی جەلەولا دانیشتووانی خانەقین ئەمڕۆ بایکۆتی بازاڕ و دوکانیان کردووە و مەدحەت عەلی کە هاوڵاتییەکی کاکەیی خانەقینە بۆ مایکی 964 دەڵێت، لە زەمان سەدامەوە زوڵممان لێکراوە و 70 ئاواییمان هەیە و لە جەلەوەلا و جەبارە گەورەترە.
پیاوێکی دنیا دیدەش کە خاوەنی ماڵ و منداڵە و کاسبییەکەی لەسەر عەرەبانەیە و ماست دەفرۆشێت، ئەمڕۆ عەرەبانەکەی دەرنەکردووە و نایەوێت ئیش بکات و دەڵێت، تەمەنمان خەڵاس بوو هەر مەزڵوم بووین.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح