بوو بە خەڵوز
کارگەیەکى دروستکردنى کەوەنتەر سووتا
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
ئێوارەى ئەمڕۆ، کارگەیەکى دروستکردنى کەوەنتەر لە ناوچەى پیشەسازى باکور لە شارى هەولێر ئاگرى گرت و بوو بە یەک پارچە لە خەڵوز.
هەرچەندە حەوت تیمى بەرگرى شارستانى هەولێر سەرقاڵى کۆنترۆڵکردنى ئاگرەکە بوون، بەڵام بەهۆى ئەوەى دارێکى زۆر لە کارگەکەدا هەبووە، کارگەکە بە تەواوەتى سووتاوە و بووە بە یەک پارچە لە خەڵوز.
وەک ئەوەى پەیامنێرى 964 بەدواداچوونى بۆ کردووە، چەندین ئامێرى گەورە لە کارگەکەدا سووتاون کە تێیاندا بووە نرخەکەى باى 5 دەفتەر دۆلار بووە.
لەبارەى هۆکارى ئاگرەکەوە، تیمەکانى بەرگرى شارستانى ئاشکرایان کردووە کە زانیارییە سەرەتاییەکان دەریدەخەن بەهۆى دروستبوونى شۆرت لە وایەرى هەواکێشێک ئاگرەکە دروستبووە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح