F16یە

فڕۆکەیەکی توركیا كه‌وت و فڕۆكه‌وانه‌كه‌شی گیانی له‌ده‌ست دا

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە 25.2.2026 رایگەیاند، فڕۆکەیەکی جەنگیی جۆری F16یان کەوتووه‌ته‌وه‌ خوارەوە و فڕۆکەوانەکەشی گیانی لەدەستداوه‌.

وەزارەتەکە رایگەیاندووە کە “زانیاری و پەیوەندی بێته‌ڵیان لەگەڵ یەکێک لە فڕۆکەکانی F16يان لەدەستداوە، کە لە بنکەی ئاسمانی 9 لە باڵکسیرەوە هەڵفڕیوە”.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، “لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی گەڕان و رزگارکردن کە دەستبەجێ دەستمان پێکردووە، دەرکەوتووە فڕۆکەکە کەوتووەتە خوارەوە و شوێنی داروپەردووەکەی دۆزراوەتەوە، هەروەها فڕۆکەوانەکەش گیانی لەدەستداوە”.

وەزارەتەکە زیاتر دەڵێت، “هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە لە رێگەی لێکۆڵینەوەیەکەوە دیاریی دەکرێت کە لەلایەن تیمی لێکۆڵینەوەوە ئەنجامدەدرێت”.