ناڕازین
گرانی نرخی پڕۆژەی روناکی رێکخراوەکانی هێنایە داواکاری گشتی
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
ماوەیەکە گرانی نرخی کارەبای روناکی خەڵکی بێزار کردووە و ئەمڕۆش لە سلێمانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی پەنایان بردەبەر داواکاری گشتی.
شۆڕش ئەمین ئەندامی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی بە 964ـی وت، داواکارن کە هەموو 30 ەرۆژ جارێک بە بێ زیاد و کەم پسوڵەی کارەباکە ببرێت بۆ هاوڵاتی و دوانەخرێت.
دەشڵێت، ئەو کارە وەک تەلەیەک وایە بۆ خەڵک و ماڵ هەیە ملیۆنێک دیناری بۆ هاتووەتەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی