گەورەیە

لە کەرکوک کارگەیەکى ئیسفەنج ئاگرى گرت


کاروان ساڵحى- کەرکوک

کەمێک لەمەوبەر، ئاگر لە کارگەیەکى ئیسفەنج لە گەڕەکى یەکى ئازار لە شارى کەرکوک کەوتەوە.

بە وتەى سینان ئەکرەم، بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی کەرکوک کە بۆ 964 قسەى کردووە،”جارێ سەرەتایە و تیمەکان بە رێگاوەن بۆ ئەوەى بچن کۆنتڕۆڵى ئاگرەکە بکەن”.
وتیشى،”تائێستا هیچ شتێک لەبارەى زیانەکان و هۆکارى ئاگرەکەوە نازانن”.

بیناکە دوو نهۆمە و ئاگرەکە هەموو بیناکەى گرتووەتەوە.

بەوتەى سینان ئەکرەم، 10 تیمى بەرگرى شارستانى بۆ کۆنتڕۆڵکرنى ئاگرەکە لە رێگەن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح