"سینگ، فاتەڕەش، گوانیش هەیە"

لە کۆڵانی عارەبان کەباب بە هەزار دینار

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

رەمەزانە و لە زۆربەی شوێنەکان خواردن و بەتایبەتیش گۆشت و کەباب گرانبوون و بەزەحمەت بەردڵان دەکەون، بەڵام لە کۆڵانی عارەبانی هەولێر کاسبکارێک گۆشت و کەباب و خواردنی جۆراوجۆری هەیە و هەموویشی بە هەزار دینار.

محەمەد عارەب کاسبکارە و لەناو کۆڵانەکە شوێنێکی بۆ خۆی کردووەتەوە و هەر بەبۆنی برژاوەکانی رێبواران و گەشتیاران رووی تێدەکەن، ئەو بە 964ـی وت، “لەبەر ئەوەی خەڵک هەژارە، نرخەکانمان هەرزان کردووە، هەرچەندە بۆشمان دەرناینێ، هەروا بەردەوام دەبین و هەموو شیشێک بەسەمونەوە بە هەزار دینار دەفرۆشین”.

“سینگ، فاتەڕەش، گوان، علێوە و گورچیلکـمان هەیە و 12 بۆ 13 ساڵە لێرە ئیش دەکەین”، محەمەد عارەب وای وت.

دەشڵێت، گۆشتی فرێش بەکاردێنن و فرت و فێڵ لە ئیشەکەیاندا نییە.

خواردنگە بچووكەكەی محەمەد لە مێزێکی یەک مەتری و مەنقەڵییەک پێکهاتووە و سێ کەس ئیشی لەسەر دەکەن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

وادەی بەستنی فلتەر بۆ چێشتخانە و کەبابخانەکانی هەولێر ...

وادەی بەستنی فلتەر بۆ چێشتخانە و کەبابخانەکانی هەولێر درێژکرایەوە