تەنیا ژمارە نییە

ئێستا 964 و رۆناڵدۆ یەکسانن

964+

ژووری هەواڵ

دەڵێن هیچ ژمارە و ئامارێک نییە بتوانێت لەبەردەم ئەم پیاوەدا خۆی بگرێت، مەبەستم ئەو پیاوەیە کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەو مەکینەیەى کە ساڵانێکە داتا و ژمارەکان تێکدەشکێنێت، ئەمشەو گەیشتووەتە وێستگەیەک کە بۆ ئێمە زۆر تایبەتە..

لە هیچەوە دەستیپێکرد، ئێستا خاوەنى 964 گۆڵە، 964 تەنیا ژمارەیەک نییە، مێژوویەکى دووروودرێژ و پڕ رکابەرییە، ئەم ژمارەیە بۆ ئێمە زۆر تایبەتە، چونکە 964 تەنیا گۆڵ نییە، بەڵکو لۆگۆیە.

ئەمشەو رۆناڵدۆ بەشێکە لە ناسنامەى میدیایى ئێمە، ئەمشەو رۆناڵدۆ 964ـە، ئەمشەو مێژووى ئەو کوڕەى مادێرا لە ناو لۆگۆى 964 دا دەنوسرێتەوە… بەڵام ئەو کوڕە ئاوا بکات زوو بەجێمان دەهێڵێت، چونکە چاوى لە 1000ـە.

ترەمپ بۆ رۆناڵدۆ: بەپەلە وەرە بۆ ئەمریكا پێویستمان پێت...

ترەمپ بۆ رۆناڵدۆ: بەپەلە وەرە بۆ ئەمریكا پێویستمان پێتە