تەنیا لە رەمەزاندا
لە شەقامێکی سلێمانی ژن و پیاوێک تا بەرەبەیان ناوساجی دروست دەکەن
964+
دیلان محەمەد جەزا
دوو هاوسەر لەگەڵ مندالەکەیان لە شەقامێکی سلێمانی لە عەسرەوە تا بەرەبەیان ناوساجی دروست دەکەن و دەڵێن خواستی زۆر لەسەرە.
تێکۆشەر شەهرباز کاسبکارە و بۆ 964 دەڵێت، هەرچەندە بەیانیان کاری دیکە دەکەن بەڵام لە کاتژمێر 4:00ـی ئێوارەوە تا 4:00ـی بەرەبەیان ناوساجی دروست دەکەن و هاوڵاتیانیش لێیان دەکڕن و خواستی زۆر لەسەرە.
ژنەکەشی لە دەڵەوە دەڵێت سوپاسی خوای گەورە دەکات کە دەتوانێت کاربکات و جگە لەم ئیشە بەهۆی نەخۆشی مێردەکەیەوە ئیشێ پاککردنەوەی ماڵانیش دەکات.
پێداچوونەوە: توانا نەقی