ئەمڕۆ زێڕ روولەسەرە و هەر مسقاڵێک 15 هەزار دینار گرانبوو - وێنە؛ ئەرشیفی 964
لە بازاڕەکانى هەرێم
نرخى زێڕى عەیار 21 بە 1 ملیۆن و 110 هەزارە
964+
وریا فەتاح
دواى بەرزبوونەوەى خێراى ئۆنسەیەک زێر کە 5 هەزار و 100 دۆلارى تێپەڕاند، لە بازاڕەکانى هەرێمى نرخى هەر عەیارێک زێڕ نزیکەى 30 هەزار دینارى چووە سە.
ئەمڕۆ شەممە، 21.2.2026، نرخی یەک ئۆنسی زێڕ بە 5107 دۆلار دیاریکراوە و نرخی دۆلاریش بە 152 هەزار و 800 دینار هەژمار کراوە.
بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە ملیۆنێک و 163 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 1 بە ملیۆنێک و 110 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 952 هەزار دینارە.
یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.
ئێوارەی دوێنێ دادگەی باڵای ئەمریکا بە زۆرینەى دەنگ، بڕیارێکی دژی دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دا و ئەو پێناسە گومرگییە گشتگیرانەی هەڵوەشاندەوە کە ساڵی رابردوو سەپاندبوونی کە ئەمەش دەبێتە هۆى بەرزبوونەوەى نرخى کانزا بەنرخەکان بە تایبەتیش زێڕ و زیو.