کاتی یارییەکان بزانە
ئه‌مڕۆ لووتكه‌ی خولی كوردستان له پیرمام ده‌بێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
گه‌ڕی 21ی خولی نایابی كوردستان له تۆپی پێ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌هێزترین و لووتكه‌ی یارییه‌كانیش له پیرمام به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11.3.2023 سه‌رجه‌م یارییه‌كانی گه‌ڕی 21ی خولی نایابی كوردستان له یه‌ك كات و له كاتژمێر 15:00 به‌ڕێوه‌ده‌چن.
له به‌هێزترین یارییدا یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، كه له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندییه، له یاریگه‌ی خۆیدا له پیرمام، رووبه‌ڕووی یانه‌ی سیروانی نوێی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی خوله‌كه ده‌بێته‌وه، كه ئێستا له پله‌ی نۆیه‌مه به 24 خاڵ.
یاریی نێوان ئه‌م دوو یانه‌یه بایه‌خی زۆری هه‌یه و چاوه‌ڕوانده‌كرێت به‌هێز بێت.
پێشمه‌رگه ده‌یه‌وێت بردنه‌وه تۆمار بكات، بۆ ئه‌وه‌ی له ململانێی به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی له‌گه‌ڵ ئاراراتی پێشه‌نگ به‌رده‌وام بێت، كه ئێستا 4 خاڵ له یه‌كتره‌وه دوورن.
له به‌رامبه‌ردا سیروانی نوێ ده‌یه‌وێت شوێنی خۆی له ریزبه‌ندی باشتر بكات و زیاتر به‌ره‌و پله‌كانی پێشه‌وه سه‌ركه‌وێت.
له یارییه‌كی دیكه‌شدا هه‌ر له پیرمام، یانه‌ی ئاراراتی پێشه‌نگی خوله‌كه، میوانداریی یانه‌ی شێروانه ده‌كات.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌م شێوه‌یه‌یه:
ئارارات – شێروانه
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر – سیروانی نوێ
ده‌ربه‌ندیخان – هندرێن
سه‌یدسادق – دهۆك
چوارقوڕنه – زاخۆ
شه‌قڵاوه – برایه‌تی
چه‌مچه‌ماڵ – سۆران.
له‌م گه‌ڕه‌دا یانه‌ی ئاكرێ چاوه‌ڕوانه.
خولی نایابی ئه‌م وه‌رزه‌ی كوردستان به به‌شداریی 15 یانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.