بەم رەمەزان و دەمەو بەهارە

ژمارەیەک داربەڕووی جوانی لە قەرەداغ بڕییەوە؛ دەستگیر کرا

شۆڕش قادری

بەم رەمەزان و دەمەو بەهارە ژمارەیەک داربەڕووی سەوز و جوانی لە ژینگەی قەرەداغ بڕییەوە، پۆلیس پێیزانی و دەستگیریان کرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی چەند وێنەیەکی دارە بڕاوەکانی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، لەئەنجامی گەڕان و پشکنینی سنووری چالاکی بەشەکەیان، مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەداغ، توانیویانە لە سنووری گوندی (گەڕەزیل) سەرپێچیکارێک بە تۆمەتی بڕینی داری سروشتی لەجۆری بەڕوو دەستگیر بکرێت کە هەستاوە بە بڕینی چەند درەختێک لە سنووری گوندەکەیان .

ئاماژە بەوەشکراوە، دەستیانگرتووە بەسەر دارە بڕدراوەکاندا لەگەڵ مشارێکی داربڕین و تەوراسێکدا، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و بەمەبەستی وەرگرتنی رێکاری یاسایی، رادەستی دادوەری لێکۆڵینەوە دەکرێت.