بەپێی ساڵنامەی (ئوم قوڕا)ی ئیسلامی
له ساڵی 2030 دا مانگی ره‌مه‌زان دووجار رووده‌دات
964+
فەرهاد حەسەن
مانگی ره‌مه‌زان له ماوه‌ی ساڵی 2030 دا دووجار رووده‌دات، یه‌كه‌مجار له مانگی كانونی دووه‌م ده‌بێت، پاشان له مانگی كانونی یه‌كه‌می هه‌مان ساڵی زاینی‌دا دوباره رووده‌دات.
بەپێی بەدواداچوونێکی ماڵپەڕی CNNـى عەرەبی کە پشتی بە ساڵنامەی (ئوم قوڕا)ی ئیسلامی بەستووە، ئاماژە بەوەدەکات کە مانگی ره‌مه‌زان به‌رده‌وامه له گۆڕان له سه‌رانسه‌ری ساڵنامه‌ی زاینی‌دا چونكه ساڵنامه‌ی كۆچی له‌سه‌ر بنه‌مای خولی مانگانه‌یه و له ماوه‌ی 33 ساڵدا ره‌مه‌زان به هه‌موو وه‌رزه‌كاندا ده‌ڕوات و ئه‌زمونی هه‌مه‌چه‌شنی بۆ موسڵمانان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا دروستكردووه.
ساڵنامه‌ی ئیسلامی به‌دواداچون بۆ خۆر ناكات، به‌ڵكو به‌دواداچون بۆ سووڕی مانگ و قۆناغه‌كانی مانگ ده‌كات، ره‌نگه ناسراوترین قۆناغ مانگی پڕ بێت، كاتێك گه‌وره‌ترین به‌شی رووی مانگ له روانگه‌ی زه‌ویه‌وه رووناك ده‌كرێته‌وه، قۆناغی نه‌بینراوی مانگ، كاتێك لایه‌نی ڕووناككراوه‌ی ڕووی له خۆر و لایه‌نه تاریكه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی زه‌وی ده‌بێته‌وه، پێی ده‌وترێت مانگی نوێ.
مانگی ره‌مه‌زان به ده‌ركه‌وتنی تاڵێكی ته‌نك له مانگ ده‌ستپێده‌كات كه له رووی فه‌له‌كییه‌وه به “هیلالی شمشێر” ناسراوه، ئه‌مه‌ش له سه‌رانسه‌ری جیهانی ئیسلامی‌دا به‌دیده‌كرێت، به‌ڵام دواتر شته‌كان به خێرایی ئاڵۆزتر و گۆڕاوتر ده‌بن، وه‌ك پرۆفیسۆر سكۆت كوگێل له به‌شی لێكۆڵینه‌وه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باشوری ئاسیا له زانكۆی ئیمۆری له ئه‌تله‌نتا روونیده‌كاته‌وه کە “بۆ دیاریكردنی سه‌ره‌تای مانگی (القمري) دوو ڕێگه‌ی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه”.
به‌وته‌ی فڕۆفیسۆر سكۆت كوگێل “یه‌كه‌م رێگه، بینینی راسته‌وخۆیه، ئه‌وی دیكه‌یان به حیساباتی فه‌له‌كییه، شێوازی كۆنی ته‌قلیدی بینین به چاووبوو، به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌موو كه‌سێك مانگ ببینێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به‌رپرسن له بابه‌ته‌كه بیبینن به‌سه”.
ره‌نگه چاودێریكردنی چاوی ئاسایی به‌هۆی هۆكاره‌كانی وه‌ك هه‌ور یاخود خۆڵبارینه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌توانرێت و له‌وانه‌یه مانگی هیلال له ناوچه‌یه‌كدا دیار بێت، به‌ڵام له ناوچه‌یه‌كی نزیكدا نه‌بیندرێت، له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ندێك وڵات پشت به حیساباتی فه‌له‌كناسی ده‌به‌ستن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له توركیادا هه‌یه.
ساڵنامه‌ی ئیسلامی په‌یڕه‌وی له خولی مانگ ده‌كات كه له مانگه‌كانی 29 یان 30 ڕۆژ پێكدێت و له ئه‌نجامدا ساڵێك 354 یان 355 رۆژه، ئه‌وه‌ش به‌راورد به ساڵنامه‌ی زایینی كه له ساڵی 1582ه‌وه په‌سه‌ندكراوه و له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان به‌كارهاتووه، كه له‌سه‌ر بنه‌مای ساڵی خۆر پێكدێت له 365 رۆژ یان 366 له ساڵی پڕ پێكدێت، له كاتی به‌راوردكردنی به‌رواره ساڵانه‌یه‌كانی مانگی ره‌مه‌زان له‌گه‌ڵ ساڵنامه‌ی زایینی، مانگه‌كه ساڵانه نزیكه‌ی 10 بۆ 12 رۆژ ده‌گۆڕێت، له راستیدا ره‌مه‌زان 33 ساڵ ده‌خایه‌نێت بۆ ته‌واوكردنی خولێكی ته‌واوی ساڵنامه‌ی زایینی و چوار وه‌رزه‌كه.
به‌پێی ساڵنامه‌ی ئوم القوره، ساڵی 2030 جیهانی ئیسلامی شاهیدی رووداوێكی ده‌گمه‌ن ده‌بێت كه مانگی ره‌مه‌زان له ماوه‌ی هه‌مان ساڵدا دووجار رووده‌دات، یه‌كه‌مجار له مانگی كانونی دووه‌م و پاشان دیسانه‌وه له مانگی كانونی یه‌كه‌م هه‌مان ساڵی زایینی.
موسڵمانانی دانیشتوی سه‌ر هێڵی ئیستوایی یان له نزیك هێڵی ئیستوایی به درێژایی ساڵ چێژ له بارودۆخی رۆژوگرتنی تاڕاده‌یه‌ك به‌رده‌وام وه‌رده‌گرن، كه تێكڕای ماوه‌ی رۆژوگرتنیان نزیكه‌ی 12 كاتژمێره له رۆژێکدا، له ساڵی 2031 دا پێشبینیده‌كرێت كه‌مترین كاتژمێری به‌ڕۆژووبوون له نیوه‌گۆی باكوری گۆی زه‌وی به‌هۆی كورتتربوونی كاتژمێره‌كانی رووناكی رۆژ، به‌راورد به درێژترین كاتژمێری به‌ڕۆژووبوون له نیوه‌گۆی باشور، له ساڵی 2047 دا، به پێچه‌وانه‌وه رووده‌دات، ناوچه‌كانی باكور درێژترین كاتژمێره‌كانی به‌ڕۆژووبوون له‌گه‌ڵ كاتژمێره درێژه‌كانی رۆژدا تۆمارده‌كه‌ن، له كاتێكدا باشوور چێژ له كورتترین كات وه‌رده‌گرێت.