؛رووداوێکى ئاسایى بووە"
لە بارەى تەقینەوەى ئۆتۆمبێلەکەى رێگاى دوکان؛ روونکردنەوەیەک دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان
964+
وریا فەتاح
دەزگاى ئاسایشى هەرێمى کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا بڵاوى کردەوە، رووداوەكەی ئەمشەوی نزیك بازگەی كەڵەوانان، رووداوێكی هاتووچۆی ئاسایی بووە.
رووداوەکە کاتژمێر 7:40 خولەکى ئێوارە روویدا و ئۆتۆمبێلێکى جۆرى لاندگرۆزەر تەقییەوە و دواتر ئاگرى گرت.
هەر ئەوکات، سیروان سەرحەد بە 964ـى وت،”رووداوەکە بەهۆى تەقینەوەوە بووە و وەرگەڕان نەبووە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوە دەکەن کە هۆکارى تەقینەوەکە چى بووە”.
لاى خۆیەوەـ کامەران عوسمان ئەندامى تیمى کوردستانى رێکخراوى (سى پى تى) بە 964ـى وت،” بە درۆن ئۆتۆمبێلەکە بە ئامانجگیراوە و دوو کەسى بە ناسنامە ئێرانى پێکراون کە یەکێکیان گیانى لەدەستداوە و ئەوەى تر بریندارە”.