لۆگۆی دیوانی وەقفی سونی
پێشتر وتیان ره‌مه‌زان نییه
وه‌قفی سوننی عێراق په‌شیمان بووه‌وه و سبه‌ی كرده ره‌مه‌زان
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دیوانی وه‌قفی سوننی عێراق له بڕیاری پێشوویان په‌شیمان بوونه‌وه و سبه‌یان كرده یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، له كاتێكدا هه‌ر ئه‌مڕۆ ئێواره له راگه‌یاندراوێكدا وتیان مانگ نه‌بینراوه و سبه‌ی ره‌مه‌زان نییه.
دیوانی وه‌قفی سوننی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17.2.2026 له راگه‌یاندراوێكدا ده‌ڵێن، دوای سه‌لماندنی بینینی مانگ به شێوه‌یه‌كی شه‌رعی، سبه‌ی چوارشه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی ساڵی 1447ی هیجرییه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: دوای بینینی مانگ و سه‌لماندنی به شێوه‌یه‌كی شه‌رعی، پیرۆزبایی له خه‌ڵكی عێراق و جیهانی ئیسلامی ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زان.
ئه‌مه له كاتێكدایه ئێواره‌ی زووی ئه‌مڕۆ هه‌ر وه‌قفی سوننی رایانگه‌یاند، مانگ به شێوه‌یه‌كی شه‌رعی نه‌بینراوه، بۆیه سبه‌ی ته‌واوكه‌ری مانگی شه‌عبان ده‌بێت و پێنجشه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی ره‌مه‌زان ده‌بێت.