کیلۆی هاتووەتە 26 وەرەقە
نرخی زیو دابەزیوە و خەڵکێکی زۆر لە زەرەردان
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
نرخی زیو تا دێت دادەبەزێت و خەڵکێکی زۆری تووشی زیان کردووە بە تایبەت ئەو کەسانەی کە لە دوبەی بە بڕی زۆر داوایان کردووە و ئێستا لای خۆشمان نرخەکەی تەقریبی هاوتای جیهان بووتەوە.
یەکێک لە مامەڵە کارانی ئەو کانزایە بۆ 964 دەڵێت، ئێستا نرخی زیوی پاڵم و پەڕمەڕە 100 دۆلارێک جیاوازییان هەیە و چەند رۆژێک پێش ئێستا 10 وەرقە فەرقی هەبوو.
دەشڵێت، خەڵک هەیە بۆ 1.3.2026 داوای زیوی لە دوبەی کردووە کیلۆی بە 53 گەڵا کەچی ئێستا کیلۆی بە 26 وەرقەیە و زیانێکی زۆر دەکەن و لە سەدا 30 پارەکەشیان داوە.
ئەو مامەڵەکارە ئەوەش دەڵێت، ئەگەر کەسێک زیوی زۆر کڕیوە و پارەی پێیە ئەوە هەرگیز پەنا نەباتە بەر فرۆشتنی چونکە دڵنیایە بەرز دەبێتەوە و زیان لەو کانزایە ناکەن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی