لە زانکۆی سلێمانی نمایش کرا
ئامێرێک بۆ لابردنی کلۆری ددان؛ “9000 ساڵ پێش بەکارهاتووە”
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
لەناو زانکۆی سلێمانی فێستیڤاڵێک بۆ بەشی پزیشکیی ددان بەڕێوەچوو و تیایدا کەرەستە و ئامێری کۆنی پزیشکی نمایش کرا.
یەکێک لەو ئامێرانەی کە سەرنجی سەردانیکارانی فێستیڤاڵەکەی راکێشابوو، ئامێرێکی لابردنی کلۆریی ددان بوو کە بە تەختە و دار دروستکرابوو، ئەژی عەلائەدین خوێندکاری بەشی پزیشکی ددان لە زانکۆی سلێمانی بە 964ـی وت، “ئامێرێکی لەم شێوەیە لە دۆڵێکی پاکستان دۆزراوەتەوە و نزیکەی حەوت بۆ نۆ هەزار ساڵ پێش ئێستا بەکارهاتووە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کاتی خۆی قەبارەی ئەو ئامێرە کەمێک بچووکتر بووە، بەڵام ئەوان بۆ ئەوەی جوانتر دەرکەوێ، قەبارەکەیان گەورەتر دروست کردووە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری